
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاستییەک ئاشکرا دەکات کە ئێران خاوەنی مووشەکی پێشکەوتوو و زیرەکە کە دەتوانیت بە وردی ئامانجەکانیان بپێکن، باسی لەوەشکردوو کە مووشەکێک ئاڕاستەی شوێنی نووستنەکەی کراوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێیناوەتە ڕۆژی چوارەمییەوە و هەردوولا بە سەختی یەکتری بۆردومان دەکەن، ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکاتە و تارانیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی تووندی کردووە و دەڵیت کە ئاگر لە ئیسرائیل بەردەدەن.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، باسی لەوەکردووە لە ئێران پلانی بۆ کوشتنی ئەو داناوە و مووشەکی ئاڕاستەی ژووری نووستنەکەی کردووە.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا نەتانیاهۆ باسی لەوەکردووە: ئێران تەنیا هەوڵی کوشتنی منی نەداوە، بەڵکو هەوڵی کوشتنی ترەمپیشیان داوە و بە دووژمنی ژمارە یەکیان داناوە، ئێران ترەمپ بە هەڕەشە دەبینێت بۆ سەر ئایندەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی ڕابردوو لە بەشێک لە میدیاکان وابڵاوکرایەوە کە مووشەکێک ئاڕاستەی شوێنی مانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کراوە لە ناوچەی قەیسەرییە لە تەلئەبیب کە دەکەوێتە داروزیافەیە و شوێنی سەرۆکوەزیرانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات





