ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک فەرمانبەر فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکان پڕکردووەتەوە، بەڵام ناوەکان گەڕاونەتەوە و ناوی ئەوانی تێدا نییە، وەزارەتی شارەوانیش دەڵێت، کارتی زانیارییان سەربەکوێ بێت لەوێ زەوی وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو فەرمانبەرانەی ناوەکانیان نەگەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، لە سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە دەوامی تێدا دەکەن، چونکە نیشتەجێی شوێنێکی دیکەن، تەنانەت لەو شوێنەش ناویان نەهاتووەتەوە کە لە کارتی زانیارییان هەیە، بۆ نموونە فەرمانبەرێک دەوامەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاپەڕینە و کارتی زانیاریی خورماڵە، دوای گەڕانەوەی ناوی فەرمانبەرانی سوودمەندبوو، ناوی ئەوانی تێدا نییە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای گوت، "هەموو فەرمانبەرێک کە مەرجەکان بیگرێتەوە بەگوێرەی کارتی زانیاریی زەوی وەردەگرێت، ئەگەریش لە شوێنی دەوام و نیشتەجێبوون ناوی نەبوو، دەتوانێت لەو شارەوانییە بەدواداچوون بکات کە شوێنی نیشتەجێبوونییەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا وردبینی لە نزیکەی 430 هەزار فۆڕم تەواو بووە و لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندکراون، شارەوانییەکان چاوەڕێی گەڕانەوەی سەرجەم ناوەکان دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەست پێبکەن، تەنیا سێ ڕۆژ لەبەردەم وەزارەتەکان ماوە بۆ ئەوەی ئەو فۆڕمانەی ماون ڕادەستی وەزارەتی شارەوانی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە






