ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکانی لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 حوزەیران

یەکێک لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکانی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات کە زیاتر لە 10 هەزار سەرباز و سەدان فڕۆکەی جەنگی لەسەر ئەم کەشتیانەن. بەناردنی ئەم کەشتییە جەنگییانە ئەمریکا خەریکە دەبێتە بەشێک لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا زیاتر لە 13 کەشتی جەنگیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیرکراون کە دواهەمینیان دوێنێ 16ی حوزەیران هاتنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیت بوو کە بڕیار بوو لای کەناراوەکانی ڤێتنام لەنگەر بگرێت، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە ئاراستەکەی گۆڕی و بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێگاوەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو 13 کەشتییە جەنگییەی ئەمریکا دوو کەشتیان فڕۆکە هەڵگرن و ئەوانی دیکە هەڵگری موشەکی کرۆزن ئەو موشەکەی کە بۆ ئامانجە سەختەکان بەکاردەهێنرێن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هێشتا ڕوون نییە ئامانجی ئەمریکا لە کۆکردنەوەی ئەم هەموو کەشتییە جەنگییە لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چییە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە لە هەر ساتێکدا بێت ڕەنگە دەستوەردان لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە، پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان توانا سەربازییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی ئەوروپای ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس سەلیڤەنس، یو ئێس ئێس تۆماس هەدنەر و یو ئێس ئێس ئارلی بێرگ کە هەڵگریی مووشەکی ڕێنماییکراون لە دەریای ناوەڕاست جێگیرکراون.
- کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس فۆڕێست شێرمان و یو ئێس ئێس ترەکستن لە دەریای سوردا جێگیرکراون.
- کەشتی یو ئێس ئێس کانبێرا لەکەنداوی فارس جێگیرکراوە کە ئەرکی دۆزینەوە و پووچەڵکردنەوەی مینە لە ناوچەکەدا.
- کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس کارل ڤینسۆن و کەشتی یو ئێس ئێس پرینستن لە دەریای عەرەبی جێگیرکراون کە دەتوانن مووشەکی کرووز هەڵبدەن.
بەپێی زانیارییەکان: بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 10 هەزار سەرباز و سەدان فڕۆکەی جەنگی لەسەر ئەم کەشتیانەن و ئامادەن بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
چەند زانیارییەک لەبارەی ئەو کەشتییە زەبەلاحەی کە لە ڤێتنامەوە بەڕێکەوتووە:
- ناوی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتزە، هاوشان لەگەڵ چوار کەشتی دیکەی جەنگی ئەمریکا لە دوێنێوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون.
- کەشتییەکە پێنج هەزار سەرباز کاری تێدا دەکەن.
- درێژەییەکەی 332 مەترە.
- پانییەکەی 78 مەترە.
- کێشەکەی 100 هەزار تۆنە.
- کەشتییەکە لە ساڵی 1975 دەستی بە کارکردن کردووە و یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکان لەسەر ئاستی جیهان، بە وزەی ئەتۆمی کار دەکات.
تواناکانی ئەم کەشتییەکە چییە؟
- دەتوانێت نزیکەی 90 فڕۆکە و هێلیکۆپتەری شەڕ هەڵبگرێت.
- توانای هێرشی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانی و سیخوڕی و شەڕی ئەلیکترۆنی هەیە.
- چەندین جۆری مووشەک لەخۆدەگرێت.
- لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە چەندین کەشتیی دیکە و ژێردەریایی هێرشبەری لەگەڵدایە، سیستمی بەرگریی پێشکەوتووشی هەیە.
کەشتییە چۆن کاردەکات؟
ئەم کەشتییە زەبەلاحە بەشداری لە چەندین شەڕ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دا کردووە لەوانیش: شەڕی کەنداو لە ساڵی 1991، شەڕی عێراق لە 2003 و شەڕی ئەفغانستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





