ئەندامێکی لیژنەی نەوتی پەرلەمان: گرژییە هەرێمییەکان کاریگەریی لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق نەبووە
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق نەبووە و هەناردەی نەوت بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران نرخی نەوت نۆ دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بۆ عێراق کە زۆرینەی داهاتەکەی پشتی بە نەوت بەستووە بە خاڵێکی ئەرێنی دادەنرێت چونکە کاریگەریی لەسەر داهاتەکانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شزی عەزاوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق لە ناوچەکانی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران دوورە، تائێستا هیچ بە ئامانجگرتنێکی پێگە نەوتییەکانی عێراق ڕووینەداوە بۆیە هەناردەی نەوت بەشێوەی ئاسایی بە هەمان بڕ و ڕێژەی ڕۆژانی ڕابردوو، بەردەوامە.
- بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە هیچ مەترسییەک لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە نییە کە بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیێنرێت، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی عێراق خۆی لە گرژییەکان بەدوورگرتووە و ڕەتیشیکردووەتەوە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






