حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ تەوەری جیاواز کۆبووەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشی جەنگی ئێستای نێوان ئیسرائیل و ئێران بووە، هەروەها پرسی کاریگەرییەکانی لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە. گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لەوە دەکات کە کوردستان دڵنیایی دەدات بە دراوسێکانی کە نابێتە بەرەی درووستکردنی کێشە بۆیان.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران سەریهەڵداوە و هەردوولا هەڕەشەی فراوانکردنی بەرەی شەڕ لە یەکتری دەکەن، ئەمەش کاریگەریی تەواوی لەسەر دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە، هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەو نێوەندە بەدوور نین لەو گرژیی و ئاڵۆزییانە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان دەیەوێت فاکتەری سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی بێت و پێمان وایە پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر بکرێن، دڵنیاییەکی تەواویش بە دراوسێکانی هەرێمی کوردستان دەدەین لە سنورەکانی ئێمەوە کێشەیان بۆ دروست ناکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا تەوەرێکی گرنگ باسکراوە کە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لە پێش جەژنی قوربانەوە بە نایاسایی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاگیراوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە نامەیەکی بۆ دادگەی فیدراڵی ناردووە و بەم نزیکانە کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر مووچە دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
6 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات