وتەبێژی کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: هیچ ئاماژە و بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری نییە
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

ئافرەتێک لەکاتی تۆمارکردنی ناوەکەی لە پرۆسەی بایۆمەتریدا
ئاڤا نیوز
وادەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە عێراق لەکۆتایی نزیک دەبێتەوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، هیچ ئاماژە و بڕیارێکی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی ئەو وادەیە نییە.
وێنە گەورەکە: تۆماری بایۆمەتری یەکێکە لە قۆناغە سەرەکییەکانی بەڕێوەچوونی هەر هەڵبژاردنێک لە عێراق، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنیش هەر عێراقییەک ناوی لە لیستی تۆماری بایۆمەتریدا نەبێت و کارتی دەنگدانی نەبێت، ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بکات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، 20ی ئەم مانگە کۆتا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری، تائێستاش هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری نییە.
- ئەگەر کۆمیسیۆن بیەوێت ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری درێژبکاتەوە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات و بەگوێرەی پێویست ماوەیەکی دیکەش دەرفەت بە هاووڵاتیان بدات.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن لە کۆی نزیکەی 29 ملیۆن عێراقی کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەیە، تائێستا زیاتر لە 21 ملیۆن کەسیان تۆماری بایۆمەترییان کردووە و دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی ناوماڵی شیعە لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان و شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ساڵی داهاتوو هەردەم وەک گریمانەیەک هەیە و بەردەوام باسی لێوەدەکرێت، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی لەکاتی نائاساییدا وڵات ناتوانێت بچێتەناو هەڵبژاردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






