
چەند دیمەنێکی ناوەوە و دەرەوەی نەخۆشخانەکە دوای بۆردوومان. وێنە: تۆڕی ئێکس
ئاڤا نیوز
ئێران ئەم بەیانییە کۆمەڵێک مووشەکی دیکەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، یەکێکیان راستەوخۆ بە نەخۆشخانەیەکی باشووری ئیسرائیل کەوت.
راگەیەنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند "نەخۆشخانەی سوروکا لە بیئر سەبع، لە باشووری ئیسرائیل راستەوخۆ (مووشەک)ـی بەرکەوتووە، دواتر وردەکاری بڵاو دەکەینەوە."
گوتەبژی فەرمیی نەخۆشخانەکەش دەڵێ "نەخۆشخانەکە لە چەند شوێنێکی زیانی گەورەی بەرکەوتووە، ئێستا خەریکین زیانەکان هەڵسەنگێنین و لەوانەش ژمارەی بریندارەکان. داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەم کاتەدا سەردانی نەخۆشخانەکەمان نەکەن."
ئەو نەخۆشخانەیە تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە شەڕی غەززەدا بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، مووشەکەکانی ئێران شوێنە سەربازییەکانی تەلئەبیب و حەیفا بە ئامانج دەگرن، دەنگی تەقینەوەی گەورە لەو دوو شارە بیستراوە. هاوکات باڵەخانەیەک لە بیئر سەبع لە باشووری ئیسرائیل داڕما و تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، نزیکەی 50 برینداریش هەن.
ئەوەی تائێستا روون نییە: ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی بۆردوومانەکەدا لە نەخۆشخانەکە بوون، هەروەها ژمارەی کوژراو و بریندارانی نەخۆشخانەکە هێشتا ئاشکرا نەکراوە.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل دەڵێت سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی ژمارەیەک مووشەکی ئێرانی داوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






