
دیمەنێکی وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز لە 14-6-2025 دوای بۆردوومانێکی ئیسرائیل، وێنە: MAXAR TECHNOLOGIES
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان وێستگە ناوەکییەکانی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییان لە ئەراک و نەتەنز لە ئێران، بۆردوومان کردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ شەوی ڕابردوودا نزیکەی 40 فڕۆکەی جەنگی بەشدار بوون لە هێرشکردنە سەر دەیان پێگەی جیاواز لە ئێران.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی دامەزراوەی سەرەکیی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە ناوچەی نەتەنز وێران کردووە.
هێرشەکان شوێنەکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، کارگەکانی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوژن و شوێنەکانی لێکۆڵینەوە و "پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییان" کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: لە راگەیەندراوەکەدا سوپای ئیسرائیل دەشڵێ، کارگەکانی کەرەستەی خاو، پێکهاتەکان بۆ دروستکردنی مووشەک و پێگەکانی بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێرانیان لەنێوبردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل دووپاتیکردەوە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان دژی پڕۆژەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی ئێران بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە ئیسرائیل.
باکگراوند: ئێران هەمیشە رەتیکردووەتەوە هەوڵی دابێ چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
ئێران لە ساڵی 2000 لە وێستگەی ئەراک دەستی بە کارکردن کردووە بۆ لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی و لە ساڵی 2015 بەهۆی رێککەوتنی لەگەڵ زلهێزانی جیهان لەبارەی راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دەستبەرداری وێستگەکە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات






