پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی لە فڕۆکەخانەی بەغدا. وێنە؛ فڕۆکەوانی عێراق
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی دەڵێت، جگە لە کەمبوونەوەی داهاتی فڕۆکەخانەکان و سەختی گەشتکردن، تەنیا چۆڵبوونی ئاسمانی عێراق لە گەشتە نێودەوڵەتییەکان مانگانە زیانی 10 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاسمانی عێراق بە ڕووی هەموو گەشتەکاندا داخرا ئەوەش جگە لە زیانە مادییەکان، بووە هۆی گیرخواردنی هەزاران عێراقی کە لە فڕۆکەخانەکانی جیهان بەنیازی گەڕانەوە بوون.
لێدوانی فەرمی: فارس جەواری، پسپۆڕی فڕۆکەوانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی کۆتا ئاماری وەزارەتی گواستنەوە ڕۆژانە 700 فڕۆکە ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن، هەر فڕۆکەیەکیش 450 دۆلاری لێوەردەگیرێت، بەوەش داهاتی عێراق مانگانە دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار، بەڵام بە ڕاگرتنی گەشتەکان وڵات لەم داهاتە بێبەش دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەو پسپۆڕە لە ئێستادا تەنیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە بەهۆی پارێزراوی ئاسمانی باشووری عێراق بەڕووی گەشتەکاندا کراوەیە، ئەوەش خەرجی گەشتکردنی لەسەر هاووڵاتیان بەرزکردووەتەوە، بۆیە حکومەتی عێراق لەگەڵ تورکیا لێکتێگەیشتنی کردووە بۆ ئەوەی ئاسانکاریی بۆ عێراقییەکان بکرێت و بەشێک لە گەشتە نێودەوڵەتییەکان لەوێوە بۆ وڵاتانی جیهان ئەنجام بدرێن، واتە گەشتیارانی عێراق دەچنە تورکیا و لەوێوە گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






