
پەرلەمانی كوردستان- وێنە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرانی هاوپەیمانی و حیزبەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا 28ـی ئەم مانگە درێژکردەوە.
وێنە گەورەکە: تەنیا دوو ڕۆژ ماوە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی بەربژێری هاوپەیمانی، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان، کۆمیسیۆن ئەو ماوەی درێژکردەوە بۆ ئەوەی سەرجەم لایەنەکان بە پێشکەشکردنی لیستەکانیان ڕابگەن.
لێدوانی فەرمی: "بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران وادەکە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 28-03-2024 درێژکرایەوە، ئەو بەروارە دوایین وادەیە بۆ قبوڵکردنی لیست و ناوی بەربژێرانی هاوپەیمانی و حیزبەکان و کاندیدانی سەربەخۆ." جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: دوای تەواوبوونی وادەکە، لە هەولێر پڕۆسەی تیروپشک بۆ ژمارەی لیستی لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن ڕادەکێشرێت. ژمارەی لیست لە 101 دەستپێدەکات و بۆ سەرەوە دەبێت. ئەمەش بە گوتەی جومانە غەلای.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز لە چەند سەرچاوەیەک زانیویەتی تا ئێستا هیچ لایەنێک لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، لیستی ناو و ژمارەی بەربژێرانی پێشکەش بە کۆمیسیۆن نەکردووە.
باكگراوند: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 10-6-2024 بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم