شەڵتەری سەگی بێلانە لە دهۆک لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
شەڵتەری سەگی بێلانە لە دهۆک لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە

شەڵتەری حەواندنەوەی سەگە بێلانەكان لە دهۆک

ئاڤا نیوز

سەرەڕای تەواوبوونی شەڵتەری حەواندنەوەی سەگە بێلانەكان لە دهۆک، كەچی هێشتا نەكراوەتەوە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكیش ڕایدەگەیێنێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا شەڵتەرەكە دەكرێتەوە و گرفتی پەلاماردانی هاونیشتمانیان لەلایەن سەگە بێلانەكانەوە، چارەسەر دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2023، گوژمەی 323 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەڵتەری كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان لە پارێزگای دهۆک تەرخان كرد، ئێستا شەڵتەرەكە تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی نەكراوەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدا تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 30 هاونیشتمانیی ئەو پارێزگایە لەلایەن سەگە بێلانەكانەوە پەلامار دراون.

لێدوانی فەرمی: شێروان حەسەن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، شەڵتەری حەواندنەوەی سەگە بێلانەكان تەواو بووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەكرێتەوە، گرفتی پەلاماردانی هاونیشتمانیان چارەسەر دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە: پەیامنێرمان ڕۆژهات لوقمان، قسەی لەگەڵ د. ڕۆژین محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی دهۆک كردووە و ئەویش ڕایدەگەیەنێت، ئەوان وەك ڤێتێرنەریی دهۆک ئامادەن ئەركی ئیدارەدانی شەڵتەرەكە لەئەستۆ بگرن، هەركاتێك لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكەوە ڕادەستیان بكرێت.

ژمارەكان وا دەڵێن: بەگوێرەی داتاكانی ڕێكخراوی كوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان، لە دەڤەری بادینان زیاتر لە 25 هەزار سەگی بەڕەڵا هەن، كە زیاتر لە حەوت هەزاریان لە سەنتەری شاری دهۆكن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ