وەزیری بەرگریی عێراق: گرێبەستمان بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو واژۆ کردووە
- هەواڵ
- 20 حوزەیران

یەکێک لەو سیستەمە دژە مووشەکیانەی لە عێراق جێگری کراوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق وردەکاریی پلانێکی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵات ئاشکرا دەکات، کە واژۆکردنی گرێبەستێکی "بێوێنە"یە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کۆریای باشوور.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ساڵانە دەیان ملیار دینار بۆ وەزارەتی بەرگری و کڕینی چەک و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری تەرخان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا وڵاتانی دراوسێ ئاسمانەکەی بەکاردێنن و ناتوانێت بە تەواوەتی کۆنترۆڵی ئاسمان و سەروەریی خۆی بکات.
لێدوانی فەرمی: سابت محەممەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وەزارەتەکەی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیری بۆ پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و پاراستنی سەروەریی ئاسمانیی عێراق داڕشتووە و ئاشکرای کرد کە دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستا و دەستنیشانکردنی کەموکورتییەکان، وەزارەتەکەی لە ساڵی ڕابردووەوە هەنگاوی کرداریی ناوە. دیارترین هەنگاویش واژۆکردنی "گرێبەستێکی ستراتیژی و بێوێنە" بووە لەگەڵ کۆمپانیای "LIG Nex1"ی کۆریای باشوور، کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی جیهان لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا.
لە هەمان کاتدا: بە گوێرەی بەیاننامەکە، ئامانج لەم گرێبەستە پڕچەککردنی عێراقە بە سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی مۆدێرن و پێشکەوتوو کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکانی هەبێت. وەزیری بەرگری ڕایگەیاند: "بڕیارە لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا یەکەم کاروانی ئەم سیستمە وەربگرین."
لەلایەکی دیکەوە: عەباسی پشتڕاستی کردەوە کە "لەم دواییانەدا یەکەم کاروانی فڕۆکە فرەئەرکییەکانی فەرەنسی لە جۆری 'کاراکاڵ' (Caracal) گەیشتووەتە عێراق و کاروانەکانی دیکەش لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەن."
پێدراوە ڕاستییەکان: وەزیری بەرگری دان بەوەدا دەنێت کە ڕێگاکە ئاسان نەبووە و وەزارەتەکەی "کەڵەکەبوونێکی گەورەی ئاڵنگاری و شکستەکانی ڕابردووی لە بواری گرێبەستەکاندا بە میرات بۆ ماوەتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






