گرووپێکی چەکداریی عێراق داوا دەکات سوپا و حەشدی شەعبی بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 20 حوزەیران

چەکدارانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
بۆ پاڵپشتی ئێران، بزووتنەوەی نوجەبا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، سوپا و حەشدی شەعبی بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی عێراق ڕابگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پێی نایە ڕۆژی هەشتەمەوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندە ستراتیژیی و ئەتۆمییەکانی ئێران، لەبەرامبەردا ئێران سەنتەری تەلئەبیب و شاری حەیفا دەکاتە ئامانج و مووشەکی نوێ و پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو بەرەی جەنگ ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئەسەدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند: دەبێت حکومەت ئاسمانی عێراق بەرامبەر فڕۆکە و مووشەکی ئەمریکی و ئیسرائیلی بەتەواوی دابخات و بە ناوچەی دژە فڕین بیناسێنێت.
زانیاریی زیاتر: ئەسەدی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەر پەرچدانەوەی فڕۆکەی جەنگی و مووشەکی ئیسرائیل بکات، هاوکات سوپا و حەشدی شەعبی بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەى نوجەبا لە ساڵى 2013ـەوە دامەزراوە و یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی بەرەی " مقاوەمەی ئیسلامی عێراق" کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





