
هێرشی درۆنی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
میدیای ئێران ڕایگەیاندووە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپا بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەی تەکنەلۆژیایی ئیسرائیل و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
چی ڕوودەدات: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ڕۆژی هەینی 20-6-2025، سەنتەری تەکنەلۆژی ئیسرائیلی لە بێرشیبا بە مووشەک کرایە ئامانج کە شوێنێکی سەربازی و سەنتەری هێرشی ئەلیکترۆنی بوو، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و باڵەخانەکەی وێران بووە هاوکات دەڵێن، پێگەیەکی گرنگی ئەو وڵاتە بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای پاسداران ڕایگەیاند: لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆدا، سەنتەری تەکنەلۆژی و دامەزراوەی سەربازی و سایبەریمان کردە ئامانج
زانیاریی زیاتر: لەو هێرشەدا بارەگای کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، ئێران چەندین جار تۆمەتباری کردووە بەوەی هاوکاری سوپای ئیسرائیلی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵگەکە ناوی گاڤ یام بووە کە خزمەتگوزاریی ئاسایشیی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە سوپای ئیسرائیل کردووە، هاوکات یەکێکە لە دیارترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی تەکنەلۆژیا، کە چەندین کۆمپانیای جیهانی و ناوەندی توێژینەوەی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و زیرەکی دەستکرد و شیکاری داتاکان لە خۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






