ناوەندێکی مافی مرۆڤ: دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرانی فیدراڵی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەخاتە مەترسییەوە
- عێراق
- 20 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
ناوەندێکی دیاری مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشدارییەکی تووند دەدات سەبارەت بە مەترسییەکانی قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی، کە دەتوانێت ببێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتووی وڵات و دروستبوونی "بۆشایی یاسادانان".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19ـی حوزەیران، شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە کۆمەڵ دەستلەکارکێشانەوەیان خۆیان پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: حازم ڕدێنی، پارێزەر و سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ناتوانرێت هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتوو لە تشرینی دووەمی 2025 بەبێ بوونی ئەندامانی دادگای فیدراڵی ئەنجام بدرێت".
هۆکارە زانراوەکان: ڕدێنی هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەپێی دەستووری عێراقی ساڵی 2005، لە ماددەی 93، بڕگەی 7دا، بە ڕوونی ئاماژە بەوە کراوە کە "پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران" تەنها لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵیدایە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ناوبراو ڕوونیکردەوە لە ئەگەری نەبوونی دادگاکەدا، وڵات دەکەوێتە "بۆشاییەکی یاسادانانەوە"، چونکە تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێستا بەپێی ماددەی 49ی دەستوور، لە 25ی تشرینی دووەمی 2025 کۆتایی دێت و دوای ئەو ڕێککەوتە حکومەت دەبێتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە عێراق خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە کۆتایی ئەمساڵدا ئامادە دەکات و هەر گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی دادگای فیدراڵی دەتوانێت کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسی و یاسایی وڵات هەبێت.
ئەمەش بزانە: دادگای فیدراڵی سەرۆک و هەشت ئەندامی سەرەکی هەیە، لەگەڵ چوار ئەندامی یەدەگ. لە ئەندامە سەرەکییەکان شیعە سەرۆکی دادگا و چوار ئەندام، سوننە دوو ئەندام و کورد دوو ئەندامی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کارەبای کیێڤ دەبڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕووداوەكەی نەخۆشخانەی شار سێ تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەقید سەفین تاهیر: ساڵ بە ساڵ تووندوتیژی خێزانی كەمتر دەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی و دوو زانکۆی تر لەسەر ئاستی عێراق یەکەم دەبن