جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دروست دەکات؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 حوزەیران
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی ڕایگەیاند، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تورکیا دەبێت، بۆیە پێویستە کارکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە 13ی حوزەیرانەوە، لە ناو تورکیا قسەیەکی زۆر لەسەر ئەوە دەکرێت کە ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە "تورکیا بکاتە ئامانج"، بە تایبەت دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە دوو پەیامی جیادا گوتی، ئیسرائیل بەم هێرشانەی بۆ سەر ئێران، ئامانجی گەمارۆدانی جوگرافیای تورکیا و ڕێگریکردنە لە "پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر".
لێدوانە فەرمییەکان:
. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوێنێ گوتی: ئامادەی هەموو جۆرە سیناریۆیەکین، هەر هێرشێکیش بۆ سەر تورکیا، وەک ئەوەی هێرشبەر شایەنییەتی وەڵام دەدرێتەوە.
. عومەر فاروق گەرەگەریلیئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای گوت: من وای دەبینم. هێرشەکانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تورکیا دەبێت، حکومەت لە نێو دڵەڕاوکێی ئەم دۆخەدا دەژیت، هەر بۆیە پێویستە کارکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکرێت.
. سەڵاحەدین دەمیرتاش، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە زیندانەوە داوای کرد، ڕێگە نەدرێت دەستی دەرەکی کاریگەری لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا بکات، "خێراتر کار لەسەر پڕۆسەی ئاشتی بکرێت".
. فاروق کڵچ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤا میدیای گوت: تورکیا، ئێران نییە، پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی تورکیا بە ئێران ناچێت، تا دوای ئێران بکرێتە ئامانج، حکومەتی تورکیا، پێشووتر چۆن کاری کردووە لەسەر پڕۆسەی ئاشتی، ئێستاش هەر وەک پێشووتر کاری لەسەر دەکرێت.
- ئەم دۆخەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ کاریگەری لەسەر پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە نابێت، "پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر" چۆن لەسەری ڕێککەوتوون، هەر ئاوا کاری لەسەر دەکرێت.
هەرەها گوتی، پرسی پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک و دانانی لێژنەیەک لە پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتی هێشتا لە قۆناغی گفتووگۆکردن دایە.
. محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای گوت: ئەگەر پێشووتر پڕۆسەی ئاشتی 10% لە مەترسی بووایە، ئێستا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل 50% لە مەترسیدایە، "ئێمە داوامان لە دەسەڵات کردووە کە پەلە بکەن لە پێکهێنانی لێژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی ببرێتە ناو پەرلەمان".
- بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ڕادەست کردنەوەی چەکەکانی، گەڕانەوەی نییە.
- پەکەکە چەکەکانی ڕادەست دەکاتەوە، ئێستا کار بۆ دانانی میکانیزمێک دەکرێت بۆ چۆنیەتی پرۆسەی ڕادەست کردنەوەکە. هاوکات پێویستە دەسەڵات خێراتر کار لەسەر پرۆسەی ئاشتی بکات بەر لەوەی پرۆسەکە لەلایەن ناحەزانەوە ژەهراوی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت






