
دیمەنی مووشەکی فرەئامانجی ئێران. وێنە؛ میدیا ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان و شارەزایانی بەرگری تیشکیان خستووەتە سەر پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری MIRV، کە پەرەسەندنێکە خەریکە دەبێتە مەترسی لەسەر سیستمی بەرگریی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ماوەی هەشت ڕۆژە بەردەوامە و هەردوولا چەندین بنکە و پێگەی سەربازی و مووشەکی یەکتریان بۆردوومان کردووە، ئێران لەم جەنگە جۆرە مووشەکێک تاقی دەکاتەوە، کە بۆ یەکەمجارە بەکاری دەهێنێت و میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن ڕۆژی پێنجشەممە 19-6-2025 بەکارهێنراوە.
تەکنەلۆژیای MIRV (مووشەکی فرە ئامانج) چییە؟
مووشەکێکی بالیستییە و بەشێوەیەکی گشتی دوور مەودایە، توانای هەیە چەندین کڵاوەی ئەتۆمی یان مووشەکی ئاسایی هەڵبگرێت، مووشەکەکە لە ئەسڵدا 30 مووشەکی بچووک لەخۆدەگرێت، هەر مووشەکێکی بچووکیش دەتوانێت ئامانجێکی جیاوازی هەبێت یان لە چەندین گۆشەی جیاوازەوە ئاراستەی هەمان ئامانج بکرێت.
چۆن کاردەکات؟
دوای هەڵدانی مووشەکەکە بەرەو ئامانجەکەی، کاتێک دەگاتە بەرزی و خێرایی پێویست، چەندین کڵاوەی ناو مووشەکەکە ئاڕاستە دەکرێن و هەریەکەیان سیستەمی ڕێنماییکردنی خۆیان بۆ دانراوە، پاشان ئەم کڵاوانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بە خێراییەکی زۆر دەتەقێنرێن و لە ئامانجە دیاریکراوەکانیان دەدەن.
بۆچی ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل؟
سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێستای ئیسرائیل، وەکو Iron Dome، David’s Sling و Arrow-3، بۆ ڕێگریکردن لەو مووشەکانە دروستکراون کە تەنیا یەک مووشەکە و یەک ئامانجی هەیە، بەڵام مووشەکەکانی MIRV دەتوانن ئەم سیستمە بەرگریانەی ئیسرائیل تێپەڕێنن و سیستمی بەرگری ئیسرائیل ناتوانێت لەیەک کاتدا ڕێگری لەو هەموو کڵاوە مووشەکیانە بکات.
توانای ئێران
تا ئێستا بەرنامەی مووشەکی ئێران لەسەر موشەکی بالیستی یەک کڵاوەیی وەک زنجیرەی شەهاب یان سەجیل بوو، ئێستا ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەندازیارانی ئێرانی سیستەمی MIRV ـیان پەرەپێداوە کە ئەگەری هەیە لەسەر مۆدێلی نوێی مووشەکی جێگیر بکرێت.
توانای مووشەکەکە
لە 30 کڵاوەی مووشەکی پێکدێت کە کێشی هەریەکیان دەگاتە 17 کیلۆگرام و لە نزیکترین خاڵی ئامانجەکانیان لە مووشەکە سەرەکییەکە جیادەبنەوە.
کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەبۆچوونی شارەزایانی سەربازی ئەگەر بەردەوام ئێران مووشەکی سیستمی MIRVـی لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەکاربهێنێت، ئەوا دەتوانێت هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت، ئیسرائیل دەبێت دەستبەجێ توانای سیستمی بەرگری بەرزبکاتەوە.
کاردانەوە جیهانییەکان
دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا لە نزیکەوە چاودێری ئەم پێشهاتانە دەکەن. هێنانەکایەی مووشەکی سیستمی MIRV دەتوانێت ببێتە هۆی دەستپێکردنی پێشبڕکێی چەکداری ناوچەیی و خولی نوێی سزا و هەوڵی دیپلۆماسی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاواتە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات






