
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا، بڕیارە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیا بکات.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەوڵەکانیش بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە بەردەوامە، ئەوروپا و ئەمریکا داوا لە ئێران دەکەن بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە 23ـی مانگ، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بکات و لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئێوارەی دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و وەزیرانی دەرەوەی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا کۆبوویەوە و باسیان لە ئەگەرەکانی ڕاگرتنی جەنگ و دانوستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا عەباس عێراقچی بە وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپای وتووە، ئێران ئامادەیە سنوورێک بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم هاوشێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 قەبووڵ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





