
لە بناری چیای قەرەچووغ لە دەڤەری مەخموور، درۆنێك كەوتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە بناری چیای قەرەچووغ لە دەڤەری مەخموور، درۆنێك كەوتە خوارەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی هەبێت.
زانیاریی پەیامنێر: بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرمان هیشام سەعید كەوتووە، درۆنەكە دروستكراوی ئێرانە و لە بناری بەرزاییەكانی قەرەچووغ كەوتووەتە خوارەوە، دوای بیستنی دەنگی درۆنەكە، هێزەكانی پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگری، چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و هێزەكانی سەر بە سوپای عێراقیان لێ ئاگادار كردووەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: هەر ئەمڕۆ دەنگۆی كەوتنە خوارەوەی درۆنێك لە سنووری ناحیەی خەلەكان سەر بە قەزای دووكان بڵاوكرایەوە، بەڵام هەرزوو سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووكان، تایبەت بۆ ئاڤا، ئەو دەنگۆیەی ڕەت كردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، تەنیا ئاگرێك لە بەرزاییەكانی گوندەكە كەوتووەتەوە و هێزەکانی بەرگریی شارستانی و هاونیشتمانیانی ناوچەکە چوون بۆ کۆنترۆڵکردنی و هیچ درۆنێک و تەنێکی نامۆ لەشوێنەکە نەبیندراوە و هێزە ئەمنیشەکانیش لەشوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن.
باکگراوند: لەوەتەی دەستپێكی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، چەند جارێك درۆن و پارچەی مووشەك لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كەوتوونەتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانیان هەبێت، بەو پێیەی هەردوو وڵات بۆ بۆردومانكردنی یەكتر، ئاسمانی عێراق بەكاردەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: لەژێر هیچ فشارێکدا بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ڕاناگرین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ متمانەی بە دیپلۆماسیەت نەماوە و نزیکن لە هێرش بۆ سەر ئێران