
دیمەنی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی گەورەترین کاروانی هاووڵاتیان لە کەمپی هۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ سەر خاکی عێراق، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە جێبەجێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل گەورەترین کەمی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان و نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵی لە 60 وڵاتینامەی وڵاتانی جیهان تێدا ڕاگیراوە، لەو ژمارەیەش ئەوانەی هاووڵاتی عێراقین ژمارەیان دەگاتە 18 هەزار کەس.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ میدیای عێراق ئاشکرای کردووە، "کاروانەکە نزیکەی 950 کەس لەخۆدەگرێت کە بەسەر نزیکەی 250 خێزاندا دابەشبوون." هەروەها ڕوونیکردووەتەوە کە هۆکاری دواکەوتنی پڕۆسەکە، کە بڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجام بدرێت، گرژییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، ئێستا بارودۆخ بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لەبارە و ئەمڕۆ شەممە نزیکەی 30 پاسی عێراقی چوونەتە ناو خاکی سوریاوە و بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەرەو کەمپی هۆل بەڕێبکەون بۆ هێنانەوەی خێزانە عێراقییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2021ـەوە حکومەتی عێراق بە هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دەستی بە گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان کردووە. تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار کەس، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، گەڕێندراونەتەوە و لە کەمپی "جەدعە" لە نەینەوا نیشتەجێ کراون بۆ ئەوەی لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




