ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساتی ئەنجامدانی هێرشەکەی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران".
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی مۆڵەتی دوو هەفتە بۆ ئێران تاوەکو بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، پێش کەمێک هەواڵی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە: پێشتر ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر ئەمریکا ڕاستەوخۆ بێتە نێو جەنگی تاران و تەلئەبیب ئەوا بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی سۆشیال تروس ڕایگەیاند، بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر سێ پێگەی ئەتۆمییەکانی ئێران، کە پێکدێن لە نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان، هەموو فڕۆکەکان گەڕانەوە بنکەکانیان و ئاسمانی ئێرانیان جێهێشت، هێرشەکان لە ڕێگەی بڕێکی زۆر بۆمب کراونەتە سەر پێگەی سەرەکیی فۆردۆ.
ترەمپ دەشڵێت، "پیرۆزبایی لە جەنگاوەرە مەزنەکانی ئەمریکا دەکەم، سوپایەکی بەهێزی هاوشێوەی سوپای ئەمریکا لە جیهاندا نییە کە بتوانێت ئەم کارە بەسەرکەوتوویی بکات. ئێستا کاتی ئاشتیە، سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم پرسە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەرچەندە پێشتر میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سوپای پاسدارانەوە ڕەتیان کردەوە هیچ هێرشێک کرابێتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام کەمێک پێش ئێستا پارێزگاری ئەسفەهان ڕایگەیاند، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەسفەهان بیستراوە.
کاردانەوەکان:
- میدیاکانی جیهان: ئەمریکا چووە جەنگەوە لەگەڵ ئێران
- سوپای پاسدران: "ئێستا جەنگ بۆ ئێمە دەستی پێکرد."
- کۆنگرێسمانی ئەمریکا، ئیلهام عومەر: هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر ئێران بە بڕیاری ترەمپ و بەبێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس نایاسایی و ترسناکن، دەبنە هۆی زیادکردنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- نیویۆرک تایمز: ئەمریکا ڕاستەوخۆ چووە نێو جەنگەوە لەگەڵ ئێران. دەشڵێت، "40 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خرانە ئامادەباشییەوە".
- ترەمپ بۆ کەناڵی ئەی بی سی: ئەمشەو سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێنا.
-تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران: هەرچی هاوڵاتیی ئەمریکی و بنکەی ئەمریکییە لە ناوچەکە دەبنە ئامانجی ئێمە.
- ترەمپ هەڕەشەی لێدانی دووەم لە ئێران دەکات ئەگەر دوای بۆردوومانی بنکە ئەتۆمییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، تاران ڕانەوەستێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





