عێراقچی: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکەوتەی خراپیان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 حوزەیران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
لەدوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات، لەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و لێکەوتەی خراپیان دەبێت و ئاماژە بەوەش دەکات تاران هەموو مافێکی بەرگری لەخۆکردن بە ڕەوا دەزانێت.
چی ڕوودەدات: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025، هێزی ئاسمانی ئەمریکا هەرسێ دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهانی بە شەش بۆمبی GBU-57، چەندین جۆر مووشەکی دیکە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆمباران کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێکس ڕایگەیاند، "ئەمریکا کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئاشتیخوازەکانی ئەتۆمیی ئێران، پێشێلکارییەکی گەورەی لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووە، ئەوە ڕوویدا لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت''.
-لەدرێژەی نووسراوەکەی عێراقچیدا هاتووە، بە گوێرەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران مافی خۆیەتی هەموو ڕێگە و بژاردەیەک بۆ بەرگریی لە سەروەری خاکی وڵاتەکەیی و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، هێرشەکە نموونەیی بووە، بەم هێرشانە کۆتایی بە هەڕەشە و مەترسییە ئەتۆمییەکانی ئێران بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






