وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشەکەی ئەمریکا: سبەی لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 حوزەیران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیی ئێران دوای هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر وێستەگە ئەتۆمییەکانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئێستا هیچ ڕێگەیەک بۆ دانوستان و گفتوگۆکردن نییە.
چی ڕوودەدات؟: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە)، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دواتر لە کاتژمێر 02:30ـی بەرەبەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە شەش بۆمبی GBU-57 هێرشیان کردە سەر وێستەگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران. ئەمەش کاردانەوەی ئێران و وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا خیانەتی لە دیپلۆماسییەت کردووە و هەرگیز هەڵوێستەکانی جێگیر نین.
٠ ئەوەی ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل دەیکەن خیانەتە لە دیپلۆماسییەت، چونکە ئەوە لەکاتێکدا ڕوودەدات کە ئێمە سەرقاڵی دانوستان و گفتوگۆ بووین لەسەر سەرجەم کێشەکان.
٠ ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەموو هێرشەکان و بەدڵنیاییەوە ئێران بێ دەنگ نابێت.
٠ داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین هەڵوێستی تووندیان بەرامبەر ئەو پێشلکارییە فراوانەی ئەمریکا دژ بە ئێران هەبێت؛ ئەمە بابەتێکی جینۆسایدی ئاشکرایە بۆ سەر ئێران.
٠ ئێمە ماوەی 20 ساڵە ڕوونکردنەوە بۆ هەموو جیهان دەدەین کە بەرنامە ئەتۆمییەکانمان هەنگاوێکی ئاشتییانەیە و دوورە لەوەی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بێت، هەندێک وڵاتیش ئەم هەنگاوەیان بە ئەرێنی وەرگرتووە، بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل لەوە تێناگەن.
٠ گەلی ئێمە لەوە تێگەیشتووە ئەمریکا و ئیسرائیل نیاز و نییەتیان چییە.
٠ ئێمە سەرکۆنەی هەموو ئەو هێرشانە دەکەین کە بە بیانووی هەبوونی چەکی ئەتۆمی دەکرێنە سەرمان، ئێمە دەمانەوێت بە هەموو جیهان بڵێینەوە 'ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە و نازانم بۆ لەوە دەترسن.'
٠ شەرمەزاری و جێگەی داخە بەشێکی وڵاتان پاڵپشتیی ئیسرائیل دەکەن، تەنانەت هاوکاریشی دەکەن.
٠ دووشەممە کۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆک پووتین هەیە. ڕووسیا هاوبەشی ستراتیژیی ئێمە و ڕاوێژ لەگەڵ یەکتر دەکەین، لەماوەی ڕابردوودا هەموو زانیارییەکمان لەبارەی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەو وڵاتە داوە، کە ئەندامی گرنگی ئەنجوومەنی ئاسایشە.
٠ تورکیا بە تووندی هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران سەرکۆنە کردووە و بەشێکی دیکە لە وڵاتانی ناوچەکەش هەمان هەڵوێستیان هەبووە و پشتیوانیی ئێران دەکەن.
٠ ئەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو بەرامبەر ئێران کردی، زەبرێکی کوشندە بوو بۆ ئاشتیی نێودەوڵەتی و هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤی تێیدا پێشێلکراوە، ئەوەی ئەنجامیدا بۆ ڕزگارکردنی ئیسرائیل و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بوو.
٠ هێزە چەکدارەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و ڕووحی خەڵکی ئێران بریندار بووە. ئێمە لەماف و شکۆی خۆمان پاشەکشە ناکەین و بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوە.
٠ ئێمە بژاردەی زۆرمان لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوە و باوەڕ بە وڵاتانی ڕۆژئاوا ناکەین. ئەوان لە بەڵێنەکانیان ڕاست ناکەن، ئێستا بەم هەنگاوەیان ئەوەیان زیاتر بۆ ڕوونکردینەوە.
٠ قسەی من لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا هەمیشە ناڕاستەوخۆ بووە و لە ڕێگەی عومانەوە گفتوگۆمان کردووە، ئەمریکا بەردەوام لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە پەیاممان بۆ دەنێرێت ئەگەر شایەنی وەڵامدانەوە بوو، وەڵام دەدەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت






