
وێنەی دۆناڵد ترەمپ و بۆردوومان بۆ سەر ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی هێزی هاوبەشی ئاسمانی ئەمریکا هۆشداریی دەدەنە ئێران لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئێران بگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران بەشداری جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی کرد و جەنگەکەی بردە نێو قۆناغێکی نوێ و ئەم بەشداریکردنە کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن ڕایگەیاند: ئەوەی لە ئێران ئەنجاممان دا ساتێکی مێژوویی بوو، ئۆپراسیۆنە تایبەتەکەمان لە ئێران بە ئاگاداریی هاوبەشی سەرەکیمان ئیسرائیل بووە.
سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران وەزیری بەرگری ڕایگەیاند: بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران مەترسیبوون بۆ سەر تەواوی وڵاتانی جیهان، ئەمریکا هەر لەو سۆنگەیەوە هەر شتێک هەڕەشە بێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی دەیکاتە ئامانج.
٠ ئێران دەبێت خۆی لە پەرچەکردار بەدوور بگرێت، چونکە وەڵامدانەوەی ئەمجارەی ئەمریکا زۆر بەهێزتر دەبێت لە بوونی هەر هەڕەشە و مەترسییەک.
٠ ئەمریکا بە ئەنجامدانی ئەو هێرشەی ئامانجی گۆڕینی ڕژێمی ئێران نییە، بەڵکو تەنها یەک ئامانجی هەبووە ئەوەیش لەناوبردنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو.
لەلایەکی دیکەوە: جۆهەن دانیال کەین, سەرۆک ئەرکانی هێزی هاوبەشی ئاسمانی ئەمریکا هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە دا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە 100 فڕۆکەی جەنگی هێرشی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامداوە. لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران تەواوی بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لەنێوبراون.
٠ هیچ لایەنێک لە هێرشکردنە سەر ئێران ئاگادار نەبووە، لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک وەڵامی زۆر خێرا و تووندمان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





