
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتە تازەکانی ئێستای ئێران و ڕووبەڕووی بوونەوەی ئەمریکا، سەرچاوە دیپلۆماسییە ئاگادار لەم پرسە ئاشکرای دەکات، ''واشنتن دڵنیایی خۆی بۆ تاران خستووەتەڕوو، کە نیازی گۆڕینی ڕژێمی لەو وڵاتەدا نییە''.
چی ڕوودەدات: دواجار ئەمریکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بە ئێران دا و بۆمبی GBU-57 خۆی و چەندین مووشەکی بۆ لەناوبردنی بنکەی فۆردو و نەتەنز و ئەسفەهان بەکارهێنا و ئامانجەکانی خۆی پێکا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی بی ئێس نیوز، ئیدارەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تاران کردووە پێی ڕاگەیاندوون، ئەو هێرشە سەربازییەی کە بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان ئەنجامی داوە بەنیازی ئەوە نییە هیچ هێرشێکی نوێ ئەنجام بدات، هاوکات ئەمریکا ئامانجی ئەوە نییە کە ڕژێمی ئێران بگۆڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ترەمپ دەسەڵاتی بە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە، لەگەڵ بەپرسانی ئێران لە پەیوەندی دابێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان.
قووڵتر: سەرچاوە ئەمریکییەکان لەزاری بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپەوە دەڵێن، ئامانجی هێرشی ئەمریکا، ڕێگرییکردن بووە لە هێرش زیاتر نەوەک ڕووبەڕوو بوونەوەی زیاتر یاخوود ڕووخاندنی ڕژێمی تاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






