ئەمریکا بۆ ئاڤا: باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا و کونسوڵخانەکەمان لە هەولێر کراوەن
- عێراق
- 22 حوزەیران

دیمەنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا جەخت لەمانەوەیان لە عێراق دەکەن و دەڵێن لە کارکردن بەردەوامن و کاری لە پێشینەیان پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمریکایە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە 12ـی مانگی شەشەوە، بە سووربوون لەسەر سەلامەتی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی گرژییە ناوچەییەکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بەشێوەیەکی قۆناغ بەندی دەستیکردووە بە کەمکردنەوە و گواستنەوەی بەشێک لە کارمەندەکانی.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ ڕێکخستنی کارەکان، لە ڕۆژانی 21 و 22ـی مانگی شەش دووبارە ژمارەیەک کارمەندانمان لە عێراق کەمکراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەردەوام بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنی لە سەرانسەری عێراق دەکات و کاری هەرە لە پێشینەی سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمریکییە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ زنجیرەیەک هۆشداریی نوێی دەرکرد، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشی تۆڵەی ئێران.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوی کردەووەتەوە، کە ئەمریکا هۆشداریی ئاستی چوارەمی دەرکردووە، تێیدا قەدەغە دەکات هاووڵاتیانی ئەمریکی سەردانی عێراق بکەن بە هەر هۆکار و مەبەستێک بێت.
هەروەها ئەمریکا فەرمانی بە خێزانی فەرمانبەرە ناپێویستەکانی وەزارەتی دەرەوەی کردووە دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن، ئەمەش لەبەر بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە زیادبوونی "هەستی نەرێنی بەرامبەر بە سیاسەتی ئەمریکا" و ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە ببێتە هۆی جوڵەی دوژمنکارانە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یان ڕۆژئاوا لە تورکیا.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا داوا دەکات هاووڵاتیانی ئەمریکا بەپەلە لەڕێگەی وشکانی ئیبراهیم خەلیل لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و لەڕێگەی کوێتەوە عێراق بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەکە داواش دەکات هاووڵاتییانی وڵاتەکەی هەموو زانیارییەکانیان بنێرن بۆ باڵویزخانەی ئەمریکا لەئەنقەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






