نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی فەرەنسا لەسەر ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی جەنگ هاوڕابوون
- هەواڵ
- 23 حوزەیران
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، و يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كونسوڵی گشتیی فەرەنسا هاوڕابوون لەسەر ڕێگریكردنی لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو جەنگەی بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە، هەروەها بەپێویستی دەزانن لایەنە ناكۆكەكان پەنا بۆ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی ببەن.
وێنە گەورەكە: ماوەی 11 ڕۆژە شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرساوە، ئەمریكاش بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە سەرەكییە ئەتۆمییەكانی ئێران بە ناڕاستەوخۆ هاتووەتە نێو جەنگەكەوە، سەدان كەس كوژراون و هەزارانیش بریندارن، هیچ ئاسۆیێك بۆ كۆتاییهاتنی جەنگەكە و كۆتاییهێنان بە گرژییە سەربازییەكان لەئارادا نییە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی دووشەممە 2025-06-23، لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد، له ديدارێكدا لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سهقامگيريى ناوچهيى و نێوده‌وڵه‌تييه‌وه قسە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى جەنگ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياتر بگيرێت و كێشه و ناكۆكييهكان به گفتوگۆ و ڕێگه ديپلۆماسييهكان چاره‌سه‌ر بكرێن.
لەلایەكی دیكەوە: كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و ئیمانوێل ماكرۆن بۆ وه‌ستاندنى جەنگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان خسته ڕوو. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى ترۆيكاى ئه‌وروپيدا بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ى ديپلۆماسى.
زانیاریی زیاتر: په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




