دیمەنی بۆردوومانی سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی سێشەممە، بە چەند درۆنێک هێرشکراوەتە سەر سیستمی ڕاداری سەربازیی بنکەی سەربازیی تاجی لە بەغدا و بنکەی "ئیمامی عەلی"ی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 02:15ی تاوەکو کاتژمێر 03:45ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە چەندین درۆنی خۆکوژ هێرشکرایە سەر سیستمی ڕاداری سەربازیی سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا و بنکەی "ئیمامی عەلی" لە پارێزگای زیقار، بێ ئەوەی هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمار بکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوابەدوای ئەم هێرشە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی کرد لیژنەیەکی تەکنیکی و هەواڵگریی ئاست بەرز پێکبهێنرێت کە نوێنەرانی سەرجەم دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی تێدا بێت لەپێناو بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
ناوبراو وتیشی؛ هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوار هێرشی دیکەشی لە چوار پێگەی جیاواز پووچەڵکردووەتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی دوایین زانیاری کە بەدەست ئاڤا میدیا کەوتووە، جگە لەهەردوو بنکەی سەربازی تاجی لە بەغدا و بنکەی "ئیمامی عەلی"ی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار هەریەکە لەبنکەی سەربازی فیکتۆریا کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکایە لەنێو فڕۆکەخانەی بەغدا کراوەتە ئامانج
زانیاریی زیاتر: بنکەی سەربازی بەلەد کەبنکەیەکی هاوبەشی ئەمریکاو عێراقە ئەویش بەهەمان شێوە کراوەتە ئامانج و زیان بەر وێستگەیەکی سووتەمەنی بنکەکە گەیشتووە.
هاوکات، لەدەورووبەری بنکەی سەربازی عەین ئەسەدیش تەقینەوەیەک ڕوویداوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی دەست ئاڤا کەوتووە تاوەکو ئێستا ئەم هێرشانە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا هەندێک زیانی ماددی نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






