
پارچە مووشەکی ئێران بە ئاسمانی ئیسرائیلەوە، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی ئاگربەستی راگرتنی جەنگ، ئیسرائیل، ئێران تۆمەتبار دەکات بە شکاندنی ئاگربەستەکە، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا جیهان پێشوازی لە دەستپێکردنی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەکات بە نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی مووشەکی ئاڕاستە کردووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێران دوو مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئەمە لەکاتێکدایە ترەمپ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی بەیانی (کاتژمێر 07:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی تاران) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: زۆر بەتوندی وەڵامی هێرشەکەی ئێران و پێشێلکردنی ئاگربەست دەدەینەوە. بێزالیل سمتۆریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیلیش هەڕەشەی ئەوەی کرد ''تاران دەهەژێنین."
لەلایەکی دیکەوە: دیکەوە ئێران ڕەتیکردەوە ئاگربەستی پێشێل کردبێت و میدیای فەرمیی ئیران ڕایگەیاند "هێرشەکە لەلایەن ئێرانەوە نەبووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






