ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لە شوێنێکی بۆردوومانکراوی بیرشیبا لە ئیسرائیل خەریکی لادانی پاشماوەی داروپەردووی رووخاون بەهۆی بۆردوومانی ئێران. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وڵاتانی جیهان پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن و داوا لە هەردوولا دەکەن پابەندی ئاگربەستەکە بن و نەیشکێنن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (بەکاتی هەولێر) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد هەردوو وڵات رازی بوون بە ئاگربەست، کە لە بەیانیی سێشەممە (کاتژمێر 07:30 بە کاتی تاران) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە وڵاتان پێشوازیان لەم هەنگاوە کرد، پێش ئەوەی ئیسرائیل رایبگەیێنێت، ئێران دوو مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و ئاگربەستەکەی پێشێل کردووە.
پێشوازیکردن لە ئاگربەستەکە:
هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێكس ڕایگەیاند "باوەڕی تەواوم بەوەیە تاکە ڕێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە گفتوگۆی گشتگیر و بوونیادنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە."
ئەمریکا: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن.
ئیسرائیل: ڕازیبووین بە پێشنیازەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی دوولایەنە لەگەڵ ئێران، لە ئەگەری پێشێلکاری، ئێمە بە هێزەوە وەڵام دەدەینەوە.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: داوا لە هەردوو لایەنی ئێران و ئیسرائیل دەکات پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەست بن
سعودییە: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، پێشوازی لە پێشنیازی ئاگربەستی ترەمپ، لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، بەتامەزرۆییەوە چاوەڕوانی پابەندبوونی هەموو لایەنەکانە بۆ کەمکردنەوەی تووندوتیژی بۆ خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی هێز.
سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە ناوچەیەکی گرژدا، داواش لە ئێران دەکات، بە جددی بەشداری پرۆسەیەکی دیپلۆماسی باوەڕپێکراو بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






