جارێکی دیکە وەزیرەکانی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن
- هەواڵ
- 24 حوزەیران

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق دەستی پێكرد، جارێكی دیكە وەزیرەكانی پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كردووە و ئەمەش چوارەم هەفتەی لەسەریەكە بەشدار نابن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی 24 ڕۆژ، هێشتا مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ڕەوانە نەكراوە، بەغدا پێداگرە لەسەر ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ، وەك پێشمەرجە بۆ ناردنی مووچە، هەرچەندە هەوڵە سیاسی و یاسایی و دیپلۆماسییەكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، بەڵام تا ئەم ساتە هەوڵەكان بێ ئەنجامن. هەر بە هۆكاری نەناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان، وەزیرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كردووە.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرمان لە شاری بەغدا كەوتووە، پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران نەهاتووە، بەو پێیەی كە ناوی وەزیرەکانی پارتی لە كۆبوونەوەكە نەهاتووە، بە واتای ئەوە دێت كە باسی مووچە ناکرێت، چونکە مەرجی گەڕانەوەیان بۆ کۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، چارەسەركردنی پرسی مووچەی هەرێمی كوردستانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی پارتی لە كابینەكەی سوودانی، پێكهاتوون لە د. فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






