کێشەی جووتیارانی کورد لە خورماتوو سەرهەڵدەداتەوە و چوار کەس دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 24 حوزەیران

دیمەنێک لە ڕێگریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە جووتیارانی کورد بۆ ئەوەی زەوییەکانیان نەکێڵن
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی دادگای خورماتوو لەسەر ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی کێشەیان لەسەرە جووتیارانی کوردی تووڕە کردووە، بەم هۆیەوە شەڕ و ئاڵۆزی دروست بووە و دۆخەکە لە گوندێکی قەزاکە ناسەقامگیرە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری قەزای خورماتوو سێ ڕۆژه کێشەی زەویی جووتیارانی کورد سەریهەڵداوەتەوە، کێشە و ئاڵۆزی لەنێوان جووتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکان دروست بووە، لەلایەن پۆلیسەوە فەرمانی دەستیگیرکردن بۆ 26 جووتیاری کورد دەرکراوە و چوار کەسیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەم دواییانە دادگای خورماتوو دۆسیەی دوو هەزار دۆنم زەوی لە بەرژەوەندیی عەرەبە هاورەکان یەکلایی کردووەتەوە. ئەم بڕیارەش پێچەوانەی یاسای نوێی پەرلەمانی عێراقە لەبارەی خاوەندارییەتی ئەو زەویانەی کێشەیان لەسەرە و لە سەردەمی ڕژێمی بەعش بە عەرەبی هاوردە دراون.
چی ڕووی دا: ڕۆژی یەكشەممە 22-6-2025، هێزێكی ئەمنیی عێراق بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەنامە و بڕیارێكی دادگا و بە پاڵپشتیی ژمارەیەك بەرپرسی ناوچەكە، ویستیان زەویی جووتیارانی كوردی گوندی تەپەسەوز ڕادەستی عەرەبی هاوردە بكەن، بەڵام لەلایەن جووتیارانی كوردەوە ڕێگرییان لێ كرا و شەڕ دروست بوو.
زانیاریی زیاتر: دوای شەڕەکە عەرەبە هاوردەکان سکاڵایان لای پۆلی تۆمار کردووە، پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 26 جووتیار دەکردووە.
بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە شەش بنکەوە بەسەر گوندەکەیان داداوە. چەند کەسێک لە گوندی تەپەسەز قسەیان بۆ ئاڤا کردووە، دەڵێن، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی عێراق "بە شێوازێکی زۆر ناشرین" مامەڵەیان لەگەڵ خەلک کرد، چوار کەسیان دەستگیر کرد و بە ساتوورە کەوتنە گیانیان دواتر ڕاپێچی بنکەی پۆلیسیان کردن.
خەڵکی گوندەکەش دەشڵێن: پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوە و لە دەرگەدان بەناو ماڵان کەوتوون، تەنانەت ئۆپەراسیۆنیان کردووە هاوشێوەی ئەوەی "بیانەوێت سەرکردەیەکی داعش دەستگیر بکەن"، تەنانەت ژن و منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵیان ئازار داون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
زنجیرە درامایەک ڕووداوەکانی پێش "گەیم ئۆف سرۆنس" دەگێڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە بۆ دارە بەتەمەنەکانی کەرکووک دەدانرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە