تێکشکاندنی ڕادارەکانی عێراق گرژیی نێوان حکومەت و گرووپە چەکدارەکانی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 25 حوزەیران

دیمەنی سیستیمی ڕاداری بنکەی تاجی
ئاڤا نیوز
هێرشەکەی دوێنێی سەر سیستمی ڕاداری عێراق لە هەردوو بنکەی تاجی و ئیمام عەلی کە بووەهۆی تێکشکاندنیان، گرژیی لە نێوان حکومەت و گرووپە چەکدارەکان دروستکردووە، حکومەت هەڕەشە دەکات و کەسایەتییەکی نزیک لە گرووپەکانیش دەڵێت، ڕادارەکان خرابووونە خزمەت ئیسرائیلەوە.
وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دوێنێ هێرشێکی درۆنی کرایەسەر بنکەی تاجی لە بەغدا و بنکەی ئیمام عەلی لە زیقار و بووەهۆی تێکشکاندنی ڕادارەکانیان، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بڕیاری لێکۆڵینەوەی لەسەر هێرشەکە دەرکرد و ڕایگەیاند، بەتووندی ڕووبەڕووی هێرشکارەکان دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس عەرداوی، کەسایەتی نزیک لە گرووپە چەکدارەکان لە هەژماری خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، ڕاداری فەڕەنسی لە بنکەی تاجی خزمەتگوزارییان پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە، بۆیەش بە ئامانج گیراون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو پۆستەی لە تۆڕی ئێکس کە بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق و لەسەر بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەباس عەرداوی دەرچووە و ئێستا ناوبراو دەستگیرکراوە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی هەر کەسێک زیان بە ئاسایشیی وڵات بگەێنێت ڕێکاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوەكرد، چەند بنکەیەکی سەربازییان کراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە هەمان کاتیشدا هێزە چەکدارەکانی وڵات چەندین هێرشی دیکەیان تێکشکاندووە کە هەوڵیاندەدا بنکەکانی دیکە بکەنە ئامانج.
٠ سوودانی دڵنیایی دا کە عێراق هەرگیز لە پێگەیەکی لاوازدا نەبووە و ناشبێت، و هۆشداریدا: "هیچ سازشێک لەگەڵ هیچ کارێکی ناوخۆیی یان دەرەکیدا ناکەین کە زیان بە ئاسایشمان بگەیەنێت و بە هەموو هێزێکەوە بە تووندی ڕووبەڕووی دەبینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






