میدیاکانی ئەمریکا ترەمپ تووڕە دەکەن و زانیارییەکی زۆر نهێنیی مۆساد ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 25 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئەمریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ترەمپ تووڕە دەکەن و دەڵێن وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتەواوی لەناو نەچوون، ئەویش نهێنییەکی مۆساد ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی ئەمریکا بەپشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگری ئەمریکا، دەڵێن، وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتەواوی لەناو نەچوون، بەتایبەتی نیویۆرک تایمز دەڵێت، ئەگەر ئێران بیەوێت و بەخێرایی کاری لەسەر بکات، دەتوانێت لەماوەی کەمتر لە شەش مانگ دەست بکاتەوە بە کارکردن لە ویستگە ئەتۆمیەکانی.
بڵاوکراوەی فەرمی: رۆژنامەی واشنتن پۆست ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، لە هێرشەکەی ئەمریکا کۆگاکانی یۆرانیۆم زیانیان بەرنەکەوتووە و کۆگاکان بەتەواوی لەناو نەچوون.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ توڕە بووە بەم ڕاپۆرتە و وتوویەتی، ئێوە چی دەڵێن، سیخوڕەکانی مۆساد دوای بۆردوومانەکە چوونەتە ناو وێستگەکە چوونەتە خوارەوە زانیاریی تەواویان هێناوەتەوە بەچاوی خۆیان بینیویانە وێستگەکە بەتەواوی خاپوور بووە. ئەوەندە خراپ لێیان داوە، بەساڵ پیتاندنی یۆرانیۆمیان دواخستووە.
لە بەرامبەردا: ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئێمە زانیاریی نهێنیمان پێداویت بۆ خۆت، نەک بێی لەسەر شاشە باسی بکەیت بۆ جیهان.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەمەولا شتی باشتر دەکەین بۆ پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەکانمان و بەهیچ شێوەیەکیش دەستبەرداری ئەو بەرنامەیە نابین.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2025-06-22، شەش فڕۆکەی B2 هێرشیان کردە سەر وێستگەی فۆردۆ، 12 مووشەکی جۆری GBU57 پەناگەبڕیان بۆ لێدان لە دامەزراوەکە بەکارهێنا، کە کێشی هەریەکەیان زیاتر لە 13 تۆن بوو. وێستگەکەیان خاپوور کرد، ژێردەریاییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکاش بەشدارییان لە هێرشەکەدا کرد و 30 مووشەکی کرۆزیان لە جۆری TLAM ئاراستەی دامەزراوەکانی نەتەنز و ئەسفەهان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا فڕۆکەیەکی B2 دوو بۆمبی پەناگەبڕی ئاراستەی دامەزراوەی نەتەنز کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





