
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە
ئاڤا نیوز
دوای هەفتەیەک لە لابردنی لە سەر کارەکەی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە دووبارە دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی و دەڵێت، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە فەرمی دەگەڕێمەوە و لە ئێستاوە نووسینگەکەم بۆ چۆڵ بکەن"
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەیەک لەمەوبەر بەفەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکانی عێراق، حەسەن هادی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بەهۆی کەمتەرخەمی و دانانی کامێرای چاودێری بەشێوەیەکی نایاسایی لەکارەکەی دوورخرایەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سکاڵایەکی فەرمیم ئاراستەی بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی فڕۆکەخانەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرد، سکاڵاکە پەسەندکراو و فەرمانی گەڕاندنەوەم بۆ دەرچوو، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بەکار دەبمەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لەفڕۆکەخانەی بەسرە بەئاڤای ڕاگەیاند، گەڕاندنەوەی هادی پەیوەندی بەجێبەجێکردنی چەند پرسێکی کارگێڕی و ئابوورییەوە لەلایەن بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەسرەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





