ئاڤا نیوز
باندێکی ئافرەتان لە هەولێر، سێ پیاو هەڵدەخەڵەتێنن و ژنی دووەمیان بۆ دێنن، دواتر جێیان دێڵن، بە گوتەی ئەو سێ پیاوە، باندەکە مامۆستای ئایینیشیان لەگەڵە، پۆلیسیش دەڵێت بەدواداچوون دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر سێ پیاو کە خێزاندارن، لەڕێگەی باندێکەوە فێڵیان لێ کراوە و ژنی دووەمیان هێناوە و ژنەکانیان دوای ماوەیەک پارەیەکی زۆریان لێ خواردوون و هەڵاتوون.
لێدوانە فەرمییەکان:
یەکێک لە قوربانیەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەمانە گرووپن و هەمووی یەک تیمن، لەڕێگەی ئافرەتێکەوە کە سەرۆک گرووپەکەیە ئافرەتێکی بۆ دۆزیمەوە، لەڕێگەی مەلایەک کە هەر لەگەڵ گرووپەکە بوو مارەم کرد، دوای سێ مانگ نزیک 10 ملیۆن دیناری لێ وەرگرتم و ون بوو.
ئەو قوربانییە دەشڵێت: دوای وون بوونی وەک شێتم لێهاتبوو هێندە غەریبیم دەکرد، هەموو ڕۆژێک دەگریام تەنها یەک جاری دیکە بیبینمەوە.
قوربانییەکی دیکە بۆ ئاڤا وتی: مامۆستایەکی ئایینی کە ئافرەتی زۆری لەلایە، ئافرەتێکی بۆ دەستنیشان کردم و هەر بە تەلەفۆن لێی مارەکردم، بەڵام من نەمزانی فێڵم لێ دەکەن و لەدەستم هەڵدێت، چونکە هەمووی دوو جار لەنزیکەوە نەمبینی و لەگەڵی نەبووم، دوای ئەوەی ژنەکەم هەڵات چوومەوە لای مەلاکەو ئەویش پێی وتم، واز لەو ژنە بێنە وەرە دانەیەکی دیکەت لێ مارە دەکەم تەنها بە 500 هەزار دینار .
زانیاریی زیاتر: ئەو سێ پیاوە کەسیان کەس ناناسێت بەڵام دوای ئەوەی فێڵیان لێکراوە بوونەتە هاوڕێ و باسی دەردی خۆیان بۆ یەکتری دەکەن، و لەڕێگەی ئاڤا میدیاشەوە پەیامێک بۆ هەموو گەنجان و پیاوان دەنێرن ئاگاداری خۆیان بن و وەک ئەوان تێنەکەون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەدواداچوون بۆ ئەو ماڵە دەکەین کە ئەم کارانەی لی ئەنجام دەدرێت، وە داواش لەو قوربانیانە دەکەین بێن و لە بنکەی پۆلیس سکاڵا تۆماربکەن بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکەینەوە، و تۆمەتباران بە سزای خۆیان بگەیەنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





