ئاڤا نیوز
بە قسەی خەڵکی ناوچەکە، لە دەشتی سوورچیاتی نزیک ئاکرێ، بیرێکی ئیرتیوازی هەیە، بەرناکەوێت، ئەوەی بەردی گورچیلەی هەیە، بیخواتەوە دوای ماوەیەک بەردەکە فڕێ دەدات. پزیشکێکیش دەڵێت، ڕەنگە ئاوەکە پاک بێت، بەڵام فڕێدانی بەردی گورچیلە هەروا ئاسان نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2017، خێرخوازێک لە گوندی کۆلکای دەشتی سوورچیاتی بیرێکی لێداوە 200 مەتر قوڵە. ئەوکاتە وتیان ئاوەکەی قورسە لەسەر گەدە، یان تامێکی تاڵایی دەدات. ئاوەکەیان برد بۆ تاقیگە و پشکنین، دەرکەوت بیرەکە پاکترین ئاوی هەیە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سوورچی، کە خۆبەخشە و سەرپەرشتی بیرەکە دەکات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "رۆژانە دەیان کەس لەهەموو شوێنە جیاوازەکانی کوردستانەوە دەچن بۆ گوندەکە ئاوی ئەو بیرە دەخۆنەوە و دەبەش پڕ دەکەن لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە. ئەوەی بەردی گورچیلەی هەبووەو ئاوی ئەو بیرەی خواردووەتەوە چەند جارێک، یەکسەر بەردەکەی فڕێداوە".
لەلایەکی دیکەوە: پزیشکێکی پسپۆڕ بە ئاڤای وت، دەکرێت ئاوەکە پاک بێت، بەڵام فڕێدانی بەردی گورچیلە هەروا ئاسان نییە مەرج نیە بەو ئاوە فڕێیان دابێ.
بەدواداچوونی ئاڤا: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا چووەتە گوندەکە، لەوکاتە تیمێکی وەزارەتی شارەوانیش لەوێ بوون، نموونەیەکی ئاوەکەیان بردووە لەگەڵ خۆیان بۆ تاقیگە بۆ پشکنین.
زانیاریی زیاتر: چەندین کۆمپانیا داوایان کردووە کە لەوێ کارگەی ئاو دابنێن، بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە، خەڵکی ناوچەکە وتوویانە ئەم ئاوە بۆ فرۆشتن نییە، تەنها بۆ خێرە و دوعای خێرمان بۆ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






