
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی دیکەی عێراق تایبەت بە هاوردەکردنی کاڵای بازرگانییەکان، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی داهات لە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: جگە لە دەرکردنی ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ لە پێناسی گومرگی و دروستکردنی کێشە لە هاوردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق، هاوکات بانکی ناوەندیی عێراق سەرجەم بانکەکانی ئاگادارکردۆتەوە، پابەند بن بە کۆدی نوێی هاوردەکردنی هەشت ژمارەیی لە سیستمی ئەسیکۆدا (ASYCUDA)، کە ڕاستەوخۆ لە دەستەی گشتیی گومرگی عێراق وەردەگیرێت، ئەم کۆدە تایبەتە بە وەرگرتنی سیولە لە سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندی و ڕەوانە کردنی پارە بۆ هاوردەکردنی کاڵای بازرگانی.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: بەغدا بەم ئابڵوقە سیاسی و ئابووریەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات، کۆمەڵێک ڕینمایی دەرکردووە لە پێناسی گومرگی، فشاری لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، وایکردووە داهات کەمبۆتەوە، بازرگانانی ناچار کردووە بچن لە دەروازەکانی دیکەی عێراق کاڵا هاوردە بکەن و داهات نەیەتەوە هەرێمی کوردستان، بۆیە جگە لەو شاندانەی بۆ پرسی مووچە دەچنە بەغدا، شاندێکی دیکەمان بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ بەردەوام لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنووریەکانە.
زانیاریی زیاتر: کامەران سەلاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەم کۆدە تایبەتە بە ڕەوانەکردنی پارە، پێشتر کۆدێکی سێ ژمارەی هەبوو لە هەرێمی کوردستان بەکارمان دەهێنا، ئێستا عێراق کردوویەتی بە کۆدێکی هەشت ژمارەیی و بازرگانانی ناچار کردووە بەشدار بن بۆ ئەوەی ناویان لە سەکۆی ئەلیکترۆنی تۆمار بکرێت، ئەمەش وادەکات داتای هەموو ئەو بارانەی هاوردەدەکرێن بچێتەوە بۆ حکومەتی عیراق، چونکە ئەو سیستمە ئێستا لە هەرێمی کوردستان نییە و ئەو کۆدە تەنیا لە دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق وەردەگیرێت، هەر بازرگانێک ئەم کۆدەی نەبێت لە سەکۆی ئەلیکترۆنی دۆلاری پێنادرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. سەلاحەدین ئەحمەد، پسپۆڕی ئابووریی نێودەوڵەتی بە ئاڤای گوت: هەر بازرگانێک ئەو کۆدەی نەبێت سیولەی پێنادرێت و پارەی بۆ ڕەوانە ناکرێت بۆ دەرەوە بۆ کڕینی کاڵا، ئەمەش بازرگانان ناچار دەکات لە بەغدا ڕێکەوتن بکەن بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانیان، ئەمەش کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و دەستی کار لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
41 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






