سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا نهێنییەک لەبارەی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 26 حوزەیران

جۆن دانیاڵ کەین، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران سەرجەم ئامانجەکانی پێکاوە و چەندین ساڵ زانیاریمان لەسەر ئەو بنکەیە کۆکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشە مووشەکییەکی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا ڕەخنەیان لە ئامانجی هێرشەکان گرت و پێیان وایە هێرشەکان بە تەواوی ئامانجەکانی نەپێکاوە و ئێران دەتوانێت لە ماوەیەکی کەم دەست بکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەمەش ترەمپی توڕە کرد.
لێدوانی فەرمی: جۆن دانیاڵ کەین، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چەند ساڵێک پێش ئێستا زانیاریی ئەوەمان هەبوو کە جووڵەی نامۆ لە ئێران هەیە و فۆردۆ سەرەکیترین وێستگەی ئەتۆمی ئێران بوو، بۆ ماوەی 15 ساڵ لێکۆڵینەوەمان لەسەر کردووە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئەمانەشی وت:
٠ لێکۆڵینەوەمان لەسەر ورد و درشتی وێستگەی فۆردۆ کردبوو، تەنانەت شێوازی خەوتنی کارمەندەکانیشیان. هاوکات زانیارییمان لەسەر ڕووبەر و قووڵی وێستگەکەش هەبوو.
٠ ئەو چەکانەی بەکارمانهێناون، بەشێوازێک دروستکراون کە دەتوانن بەتەواوەتی ئامانجەکان بپێکن.
٠ ئێرانییەکان هەوڵیاندابوو بەشی سەرەوەی فۆردۆ بە چینێکی کۆنکرێتی داپۆشن.
٠ هەر شەش بۆمبەکە چوونە قووڵایی فۆردۆ و وێستگەکەیان تێکشاند.
٠ ئەو بۆمبانە بەشێوەیەک دیزاین کراون کە لە ناو وێستگەکاندا دەتەقنەوە.
٠ فڕۆکەوانەکان پێیان گوتین ئەمە گەورەترین تەقینەوە بوو کە بینیبێتمان.
٠ فڕۆکەوانەکان بەشێوەیەک ئامانجەکانیان پێکا، کە بووە شانازی بۆ گەلی ئەمریکا.
٠ ئێران ئاگادار دەکەینەوە بە کە وردی چاودێری هەنگاوەکانیان دەکەین.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 22-6-2025، ئەمریکا بە بەهێزترین فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەی هێرشی کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و وەک خۆیان دەڵێن ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی دوورخستنەوەی ئێران لە بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






