
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ afp
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل داوا لە دادگەی وڵاتەكەی دەكات بۆ دوو هەفتەی تر وادەی دادگاییكردنەکەی دوابخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دادگایی بكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، تیمی پارێزەرانی بنیامین نەتەنیاهۆ، بە فەرمی داوایەکیان پێشكەشی دادگەی ناوەندیی ئیسرائیل كردووە بۆ دواخستنی وادەی دادگاییكردنی ناوبراو كە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: تیمەكە هۆکاری داواکەی نەتەنیاهۆ بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سەرقاڵی ئیدارەدانی كاروباری وڵات و چارەسەركردنی كێشە سیاسی و نیشتمانییەكانە بەتایبەت شەڕی غەززە و هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی بارمتەكان، بەڵام دادگەی ناوەندیی ئیسرائیل بەفەرمی وەڵامی داواكەی تیمی پارێزەرانی نەتەنیاهۆی نەداوەتەوە.
ئەمەش بزانە: ماوەی چەند مانگێكە، هەفتانە دوو جار سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراون، ئامادەی دانیشتنەكانی دادگە دەبێت، بڕیاریشە لە ئەگەری سەلماندنی تۆمەتەكان، كە بریتیین لە گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل و سەرپێچیكردنی متمانە، نەتەنیاهۆ سزای چەند ساڵێك زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




