
دیمەنی وێستگەکە ئاسمانەوە. وێنە؛ X
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی زانیاری لەسەر وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت هیچ مووشەکێک ناتوانێت بیتەقێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای لێدان و خاپوورکردنی هەرسێ وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە ئەو وڵاتە وێستگەیەکی دیکەی هەیە کە زۆر لە هەرسێکیان بەهێزتر و پتەوترە تەنانەت لە فۆردۆش.
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوەدەکەن پێش ئەوەی ئەمریکا پێگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان بکاتە ئامانج، ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەو پێگانە گواستووەتەوە بۆ پێگەیەکی نوێ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، شوێنی نوێی شاردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران چیای تەبەرە کە بە نزیکەی 145 کیلۆمەتر لە باشووری پێگەی فۆردۆوە دوورە و زۆر نزیکە لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەهان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشبینی دەکرێت ئەم وێستگە ئەتۆمییەی ئێران 100 مەتر لەژێر خاکەوە بێت، ئەمەش شوێنێکی پتەو و زیاتر پارێزراوترە بەراورد بە فۆردۆ و نەتەنز.
زانیاریی زیاتر: فۆردۆ دوو دەرچەی هاتووچۆی هەیە، بەڵام وێستگەکەی چیای تەبەر لانیکەم چوار دەرچەی هەیە، دوو دەرچەیان لە ڕۆژهەڵات و دوو دەرچەکەی دیکەش دەکەونە ڕۆژئاوای چیاکە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تەلەگراف، ئێران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە بێدەنگی هەوڵی بەرچاوی بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی ئەو وێستگەیە داوە.
وێنەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن وێستگەکە بەنهێنی فراوان کراوە و تۆڕێکی ئاڵۆزی تونێل لە ژێر شاخەکەدا دروستکراون، نوێترین سیستمی ئەمنیشی بۆ دانراوە.
شارەزایان پێیانوایە قەبارەی وێستگەکە هێندە گەورەیە ئێران دەتوانێت ئەو دامەزراوەیە نەک تەنیا بۆ دروستکردنی سەنتەرفیوجی یۆرانیۆمەکان بەکاریبهێنێت، بەڵکو یۆرانیۆمیشی تێدا بپیتێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژێرخانی گەشتیاریی پەلەیەتی کوردستان بۆ ملیۆنان گەشتیار واڵا بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت






