ڕۆژنامەی وەتەنی سووری: یەكێك لە بەشداربووانی تەقینەوەی كەنیسەكەی دیمەشق عێراقیە
- هەواڵ
- 26 حوزەیران

دیمەنی کەنیسەی مار ئیلیاس دوای تەقینەوەکە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وەتەنی سووری، دوو تیرۆرستی داعشی نێو كەمپی هۆل بەشداری تەقینەوە خۆكوژییەكەی كەنیسەی مار ئیلیاسیان لە دیمەشق كردووە كە یەكێكیان عێراقیە.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، لە پێشهاتێكی نەخوازراودا، تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەنێو كەنیسەی 'مار ئیلیاس' لە شاری دیمەشق ڕوویدا، بەهۆیەوە 22 نوێژخوێنی نێو كەنیسەكە كوژران و 63ـی دیكەش برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامهی 'وهتهن'ـی سووریا، بهڵگهنامهیەکی لهبارهی تهقینهوه خۆكوژیهكهی كەنیسەی مار ئیلیاس بڵاوكردهوه و ئاماژە بەوە دەكات، یهكێك لهو تۆمەتبارانەی بەشداری كردە تیرۆرستییەكەی كردووە، هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقیە و لە كەمپی هۆل نیشتەجێیە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەكە بە ئاماژەدان بە زانیاریی دەزگا ئەمنییەكان ئەو بەڵگەنامەی خستووەتەڕوو، كە دەزگا هەواڵگرییەكان پشتیان پێ بەستووە ئەویش لیستی دابەشكردنی نەوتی سپییە لە كەمپی هۆل، كە لە لیستەكە ناوی (كینان عەلی بن ڕەمەزان) هاتووە و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی ئەوە ئاشكرا دەكات كە بە ڕەگەز عێراقییە و ئەندام بووە لە شانەیەكی نووستووی داعش لەنێو كەمپی هۆل.
ئەمەش بزانە: ئەو هاووڵاتیە عێراقیە ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەستگیركراوە و بەڵگەی پێویست هەیە بۆ تۆمەتباركردنی بە بەشداریكردنی لە تەقینەوەكە.
لەلایەكی دیكەوە: هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' پێشتر ڕەتیكردەوە هیچ ئاوارەیەكی نیشتەجێی نێو كەمپی هۆل بتوانێت لەنێو كەمپەكە بچێتە دەرەوە و بەشداری كردەی تیرۆرستی بكات، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە تووندە ئەمنییەی لە چواردەورەی كەمپەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە گیراوەتە بەر.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






