
دیمەنی زەوییەکی کشتووکاڵی لە نەجەف. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
قەیرانی کەم ئاوی لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق وایکردووە کشتوکاڵی بەروبوومی هاوینە و برنج بەتەواوی پاشەکشە بکات، بەشێکی زۆری جووتیارانی پارێزگای نەجەفیش دەستبەرداری زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بوونە.
وێنە گەورەکە: پارێزگای نەجەف یەکێکە لەو پارێزگایانەی عێراق کە بەهۆی قەیرانی کەم ئاوی و وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین زیان بەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەوتووە، سەردەمانێک ئەو پارێزگایە بە کێڵگە بەپیتەکانی برنجی میشخاب ناسرابوو.
لێدوانی فەرمی: شاکر فایز، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی نەجەف ڕایگەیاند: بەهۆی کەمی ئاو ، لیژنەی نیشتمانی ئاو بڕیاری قەدەغەکردنی کشتوکاڵی هاوینە و چاندنی برنجی دەرکرد.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی فایز، لە مەودوا هەموو چالاکییەکی کشتوکاڵی سنووردار دەکرێت بە تایبەتی لەوەرزی هاویندا ڕێگری لە هەر چالاکییەکی کشتوکاڵی بێ مۆڵەت دەکرێت.
باکگراوند: پێشتر عەون دیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، 70%ـی داهاتی ئاوی عێراق لە تورکیا و ئـێرانەوە دێت، درووستکردنی بەنداویش لەو دوو وڵاتە کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق درووست دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





