
دیمەنی پسوولەیەکی ئەلیکترۆنی خۆراک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ئاشكرای دەكات دوای تەواوبوونی وادەی نوێكردنەوەی پسوولەی خۆراك، تۆماركردنی ئەو هاوسەرانەی كە پسوولەیان نییە و ئەو منداڵانەی تۆمار نەكراون دەستپێدەكات.
وێنە گەورەکە: بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لەڕێگەی ئەپڵیشکەیشنێکەوە، کۆتایی بە مامەڵەکردنی کاغەزیی دەهێنێت، ماوەی مانگێكە لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە و دوا وادەش ڕۆژی 5-7-2025 ـەو تاوەكو ئێستا بڕیار لەبارەی درێژكردنەوەی وادەكە نەدراوە بەپێی گوتەی بەڕێوەبەرانی پرۆسەكە ئەو كەسانەی لەو ماوەیە پسوولەكانیان تازە نەكەنەوە لەمەودوا لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بێبەش دەبن، بەڵام دوای ئەو وادەیە خزمەتگوزاریی مامەڵە لە ئەپڵیكەیشتنەكە كارا دەبێت و ئەو كەسانەی كە لە پرۆسەكەش بەشدار نەبوونە دەتوانن بەشدار بن.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو ئەپڵیكەیشن و پرۆسەیە تەنیا بۆ نوێكردنەوەی پسوولەی خۆراكە و ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی نوێكردنەوەی پسوولەی خۆراك، خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاووڵاتیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێك بۆ بریكارێك یان لە شارێك بۆ شارێك، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە یان ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن و بواریان نەبووە بگەڕێنەوە پسوولەكانیان تازە بكەنەوە، دەستپێدەكات.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، لە چەند ناوچەیەكی عێراق تۆماركردنی ناوی منداڵی تازە دەستی پێكردووە، چونكە لە هەندێك پارێزگا، بۆ نموونە پارێزگای واست پرۆسەكە زوو دەستی پێكردووە و قۆناغی نوێكردنەوەكە كۆتایی هاتووە و قۆناغی دواتر دەستی پێكردووە.
ئەگەر بێت و ڕێژەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان فریای ئەوە نەكەوتن پسوولەكانیان تازە بكەنەوە و بەشدار بن لە پرۆسەكە ئەوا بە نووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەكەین كە وادەی نوێكردنەوەی درێژ بكاتەوە بۆ دوو تاوەكوو سێ هەفتەی دیكە.
ئەو كەسانەیشی كە لە ماوە درێژكراوەكەش فریا نەكەوتن دەبێت چاوەڕێ بن تاوەكوو ئەو كاتەی خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاووڵاتیان لە ئەپڵیكەیشنەكە كارا دەبێت، ئەوكات بە هەمان ڕێككاری ئێستا بەڵگەكانیان پێشكەش.
ژمارەکان وادەڵێن: هەرێمی کوردستان خاوەنی پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820 پسوولەی خۆراکە، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بووە:
هەولێر: ملیۆنێک و 984 هەزار و 290 پسوولە.
سلێمانی: ملیۆنیک و 969 هەزار و 751 پسوولە.
دهۆک: ملیۆنیک و 316 هەزار و 792 پسوولە.
هەڵەبجە: 114 هەزار و 987 پسوولە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 05-03-2023ـەوە گواستنەوەی فۆرمی خۆراک، زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک لە تەواوی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و هیچ منداڵێک بەشەخۆراکی بۆ تەرخان نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






