حکومەتی عێراق بەهۆی کەمتەرخەمییەوە لێپرسینەوە لە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی دەکات
- عێراق
- 27 حوزەیران

کۆگاکانی سایلۆی شەترە لە شاری ناسڕییە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووخانی بەشێكی سایلۆی شەتر دەستیپێکردووە و کۆمپانیای جێبەجێکار بانگهێشتکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، کۆگاکانی سایلۆی شەترە لە شاری ناسڕییە (ناوەندی پارێزگای زیقاڕ) ڕووخا، بەم هۆیەشەوە بڕێکی زۆر گەنم کە لەنێو کۆگاکانی بڵاوبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری بازرگانی پێکهێنراوە و ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییە کە پرۆژەکەی جێبەجێکردووە و ئەندازیارانی سایلۆکە بانگهێشتکراون.
زانیاریی زیاتر: سایلۆی شەترە لە ساڵی 2011وە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەڵمانییەوە دەستکراوە بە کارکردن تیایدا و لە ساڵی 2022 کارەکانی بە کۆتایی هاتووە، تێچووی پڕۆژەکە 12 ملیار دینار بووە و تاوانای هەیە 30 هەزار تۆن دانوێڵە هەڵبگرێت، بەڵام بە وتەی پەرلەمانتارێک ئەو پڕۆژەیە 27 ملیار دیناری بۆ خەرجکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






