عێراق چاوەڕێی "پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی"ـی گەورە لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
- هەواڵ
- 2024-01-17

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینی دەکات، عێراق پاڵپشتیی نێودەوڵەتی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش وەربگرێت، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئێران سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەممە بۆ سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بێسەروشوێنە، هەروەها شەش کەسی دیکەش برینداربوونە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق، شەوی سێشەممە 16-1-2024 لە رێگەی ناردنی دوو نامەی هاوشێوە بۆ نوێنەری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سکاڵای یاسایی لە دژی ئێران تۆمار کرد، ئەمەش بەهۆی هێرشە مووشەکییە "دوژمنکارییەکەی" ئێران کە چەندین شوێنی مەدەنی لە هەولێر کردە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: "کاتێک گرژی لە نێوان واشنتن و تاران دروست دەبێت، شەڕەکە لەسەر خاکی عێراق ڕوودەدات و عێراقییەکانیش باجەکەی دەدەن". فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیی سی ئێن ئێن وای گوت.
فوئاد حوسێن، ئاماژەی بە بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دا و گوتی: لەبەر ئەوەی ئێران نایەوێت یان ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بەدوای کەسانێک دەگەڕێت بیانکاتە قوربانی".
"ئێمە نیگەرانین بەو هێرشانە، کارێکی دوژمنکارانە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئێمە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین، بۆیەش ڕێکاری جۆراوجۆرمان گرتووەتەبەر و بۆ ئەمەش چووینەتە ئەنجوومەنی ئاسایش لە نیویۆرک". فوئاد حوسێن وای گوت.
"پێشبینی دەکەم عێراق پاڵپشتییەکی گەورەی هەرێمی کوردستان لە دژی ئێران بکات. ئەگەر عێراق بچێتە ئەنجوومەنی ئاسایش، لە کاتێکدا عێراق بە هاوپەیمانیی ئێران هەژمار دەکرێت، کێشەیەکی گەورە لە ناوخۆی ئێران دروست دەبێت". فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنەکەیدا وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نیویۆرک، دوو نامەی سکاڵای ئاراستەی هەردوو ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. لە نامەکاندا نووسیویەتی: "ئەم دەستدرێژییە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی گەلی عێراقە".
باکگراوند: شەوی دووشەمە 15-1-2024، سووپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیک هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی مەدەنیی هەولێر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




