دوای جەنگی ئێران و ئیسرائیل پرسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق سەرهەڵدەداتەوە
- هەواڵ
- 28 حوزەیران

گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، جارێکی دیکە دۆسییەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و هێزەکانی حەشدی شەعبی سەرهەڵدەداتەوە و دەوترێت هەردوولا بیر لە چەکداماڵین یان تێکەڵبوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای شەڕی داعش، عێراق تاڕادەیەک سەقامگیریی بەخۆیەوە بینی، بەڵام جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی بەناو بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، دۆخی ئەمنی خستووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە و لە هەموو لایەکەوە هۆشداری دەدرێت بۆ ئەوەی ئەو گرووپانە لە چەک دابماڵرێن و چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت.
لێدوانی فەرمی: فەلاح زەهەبی، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ چوونە ناو پڕۆسەی سیاسی و یەکگرتن لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشبینیش دەکرێت ئێران هەڵوێستی سەبارەت بەو هێزانە بگۆڕێت و داوای تێکەڵبوونیان لەگەڵ هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی چەکدانان و تێکەڵبوونی ئەو هێزە چەکدارانە دەڵێت، "پێشتر سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان داوایان کردووە ببنە گرووپی سیاسی و پۆستی گرنگ و هەستیار لەناو حکومەتدا بەدەست بهێنن کە زۆربەیان پەیوەندییان بە دەزگا ئەمنییەکان و دژە تیرۆرەوە هەیە و بەڵام ڕەنگە لەمەودوا بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران هەژموونی لە ناوچەکە بەرەو کەمبووەوە پێدەچێت ئەم گرووپانە نەرمی بنوێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





