ناوی مردووان دەسڕدرێتەوە و جۆر و كوالێتیی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان گۆڕانی بەسەردا دێت
- عێراق
- 28 حوزەیران

بریکارێکی خۆراک لەکاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پرۆسەی نوێكردنەوەی پسوولەی خۆراك، هەزاران ناو كە هی ئەو كەسانەن مردوون، یان لە دەرەوەی وڵاتن یاخود دوو پسوولەی خۆراكیان هەیە، بلۆك دەكرێن و ڕەش دەكرێنەوە و لەبەرامبەردا جۆر و كوالێتی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان باشتر دەكرێت.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان و عێراق، مانگانە بەشەخۆراكێكی دیاریكراو بە هەر خێزانێك دەدرێت، بەڵام هاووڵاتیان بەردەوام گلەییان سەبارەت بە جۆر و كوالێتیی بەشەخۆراك هەیە و وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش لە هەوڵدایە ئەو گرفتە چارەسەر بكات.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەردەوام جەختمان لە باشتركردنی جۆر و كوالێتی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان كردووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا داوای زیادكردنی ڕێژەكەیشمان كردووە، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەو داوایانەمان پێشكەش كرد و بەرپرسانی وەزارەتەكەش پێیان ڕاگەیاندین: یەكێك لە هۆكارەكانی پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك ئەوەیە كە كوالێتی و جۆری بەشەخۆراك باشتر بكرێت.
- لەگەڵ ئەو نوێكردنەوەیەی پسوولەی خۆراك، ژمارەیەكی زۆر ناو لە پسوولەی خۆراك ناویان ڕەش دەكرێتەوە ئەو ناوانەش بریتین لە ناوی مردووان و ئەو كەسانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن یاخود ئەو كەسانەی كە دوو پسوولەی خۆراكیان هەیە لەبەرامبەردا بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ بەشەخۆراكی ئەو كەسانە تەرخان كراوە بەكاردەهێندرێت بۆ باشتركردنی كوالێتیی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






