
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی فەرماندە و زانا ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرای دەکەن، لەمیانەی هێرشەکەیان بۆسەر ئێران 11 زانای ئەتۆمی و 30 بەرپرسی پلە باڵای ئەمنییان کوشتووە.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل لە 13-6-2025، بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانی بە ئامانج گرت هەر وەک ئیسرائیل بانگەشەی بۆ دەکات ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە ڕێگرییکردن بوو لە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ڕۆیتەرزیان ئاشکرا کردووە، لەماوەی جەنگیان دژ بە ئێران، توانیوویانە لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا 11 زانای ئەتۆمی و 30 بەرپرسی پلە باڵای ئەمنی ئێران بکوژن هاوکات، دەشڵێن هێزەکانیان 900 ئامانجی جۆراوجۆری لەناو خاکی ئێراندا پێکاوە.
ژمارەکان وادەڵێن: هەرچەندە پێشتر میدیاکان ژمارەی زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیان ئاشکرا کردبوو کە ژمارەیان نزیکەی 18 کەس بێت، بەڵام ڕۆیتەرز دەڵێت ژمارەیان 11 کەسە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ شەممە 28-6-2025 لە ئێران، تەرمی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بە خاک دەسپێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواجار بە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای 12 ڕۆژ لە شەڕکردن لەنێوان ئێران و ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە، 24-06-2025، ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






