
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی بەرامبەر دوایین هەنگاوەکانی کەنەدا دژ بە کۆمپانیا ئەمریکیەکان دەردەبڕێت و هەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرکی لەسەر بەرهەمە کەنەدییەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا لە قۆناغێکی خراپدایە، دوای بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ بە زیادکردنی کەنەدا بۆ سەر خاکی ئەمریکا و ناوهێنانی بە ویلایەتی نوێی ئەمریکا، جەنگی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات دەستی پێکردووە و لە دوایین هەنگاودا، کەنەدا بڕیاری زیادکردنی باجی خزمەتگوزارییەکانی بۆ سەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: کەنەدا وڵاتێکی قورسە بۆ مامەڵەکردن و دانوستان، ماوەی چەندین ساڵە ئەمریکا ئەم کێشەیەی لەگەڵ کەنەدا هەیە، بە هۆی بڕیاری باجی خزمەتگوزارییە ژمارەییەکانی کەنەدا بۆ سەر کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکانی ئەمریکا بڕیارمداوە بە ڕاگرتنی دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدا و زیادکردنی باجی گومرکی یەکێکە لە ئەگەرە بەهێزەکانی قۆناغی داهاتوو.
لەلایەکی دیکەوە: مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە وەڵامدا دانوستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە ئاڵۆز ناوزەند کرد و ڕایگەیاند: لە پێناو کەنەدییەکان هەوڵ دەدەین لەم دانوستانە ئالۆزە بەردەوام بین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





